ئیسرائیل فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی كوشت

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئێران دانی بەوەدانا لە هێرشێكی ئیسرائیلدا لەنزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا، فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوە.
 میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە: رەزا موسەوی، یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران، لە هێرشەكەی چەند كاتژمێرێكی لەمەوبەری ئیسرائیلدا لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا كوژراوە.
میدیای فەرمی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە، رەزا موسەوی، یەكێك بوە لە راوێژكارە دێرەكانی سوپای پاسداران لە سوریاو یەكێك لە هاوڕێكانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە.
وەك میدیای ئێران دەڵێت تاوەكو ئێستا بە دیاریكراوی نازانرێت چەند كەس لەو هێرشەی ئیسرائیلدا بۆ سەر سوریا كوژراون و برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار