موقتەدا سەدر: زوڵم لەكریستیانەكانی عێراق كراوە پێویست ناكات پیرۆزباییان لێبكەین
9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەپەیامێكدا بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی كریستیانەكان بەزوڵم لێكراو ناودەبات، داواكاریشە "لە ژێر رۆشنایی عێراقێکی سەربەخۆ و بێ ژێردەستەیی و گەندەڵیدا ئهو نادادپهروهییهی ههیه لهسهریان لاببات".
رێبهری رهوتی سهدر له تویتێكدا له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس نوسیویەتی:" لهبهردهم دهرگای سهری ساڵی نوێی زایینیداین، پێویست ناكات پیرۆزبایی له خۆشهویستانمان له كریستیانه زوڵملێكراوهكان له عێراقی خۆشهویت بكهین، كه دوای ئهو رووداو و كارهساته درێژانهی بههۆی داعشهوه بهسهریانداهات و ئهوانهشی ئهمڕۆ بههۆكاری دیكه بهسهریاندا هاتووه."
موقتەدا سهدر دهشڵێت: "لهم بۆنهیهدا له خوای گهوره داواكارم ژێر ڕۆشنایی گوێڕایەڵی بۆ خودا و خۆشەویستی نیشتمان، ئاسایشیان پێ ببەخشێت و لە ژێر رۆشنایی عێراقێکی سەربەخۆ و بێ ژێردەستەیی و گەندەڵیدا ئهو نادادپهروهییهی ههیه لهسهریان لاببات".
پەیامەكەی سەدر لەكاتێكدایە پێشتر سەرکردەکانی کڵێساکانی عێراق بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندبوو، ترسیان هەیە عێراق بەردەوام بێت لە نەگرتنەبەری رێوشوێنی جددی بۆ پاراستنی مافی كریستیانەكان.
سەرکردەی کڵێساکانی عێراق ئەوەشیان خستبووەڕوو: كریستیانەكان کەمینە نین لە زێدی خۆیان، پێکهاتەیەکی هاوردەکراویش نین، رەگ و ریشەیان لە قووڵایی عێراقدایە، و بوونیان نەوەستاوە، مەسیحییەکان پێش سەرهەڵدانی ئیسلام و دوای سەرهەڵدانی ئیسلام، رەگ و ریشەیان لە مێژووی عێراق و میزۆپۆتامیادا هەبووە، ئەوان بەشێکی جەوهەری ئەم میراتە کولتووری و کۆمەڵایەتی و نەتەوەییە پێکدەهێنن.
سەركردەی كڵێساكان لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردبوو، كریستیانەكان بە سرووشت و باوەڕی خۆیان، ئاشتیخوازن، مەیلیان بۆ توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوە نییە، بەڵکو زیاتر بۆ خۆشەویستی و میهرەبانییە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش تووشی فشار و هێرش و هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان بوونەتەوە، ئەمەش وایکردووە ئەوانەی کە توانایان هەیە کۆچ بکەن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و داهاتووی منداڵەکانیان بپارێزن.
سێیەم جارە كریستیانەكانی عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئاهەنگەکانی رۆژی سەری ساڵ هەڵدەوەشێننەوە، وەک ئەوەی پێشتر پاتریارکی کلدان لە عێراق و جیهان لە ساڵی 2019 رایانگەیاندبوو، ئاهەنگەکانی یادی لەدایکبوونی مەسیحیان لە عێراق هەڵوەشاندەوە، لەبەر رێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی ئەو خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییانەی کە لە گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتیدا گیانیان لەدەستداوە.
پێشتریش لەساڵی 2014 ئاهەنگی کریسمس وەک هاوسۆزی لەگەڵ خێزانە ئاوارەی مەسیحییەکان و کەسوکاری شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان لە سوپا و پێشمەرگە هەڵوەشایەوە، بەهۆی رووداوەکانی موسڵ لەو کاتەدا.