ژمارەی کوژراوانی غەززە 21 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ته‌ندروستی غه‌ززه‌ ئاماری گیانله‌ده‌ستدان و برینداره‌كانی (83) رۆژی بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیلی راگه‌یاند و بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەی کوژراوان 21 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.

بەپێی راپۆرتێکی وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 187 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و 312 کەسی دیکەش برینداربون، به‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامی بۆردومانه‌ بەردەوامه‌كان ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ 21 هەزار و507 کەس بەرزبوەتەوە.

هاوکات بە گوێرەی ئامارەکان 187 کەس لەوانە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا کوژراون. هەروەها لە سەرەتای جەنگەوە کە نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد، 55 هەزار و 915 کەس لە غەززە برینداربوون. 

هاوکات بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 7ی تشرینی یەکەمەوە، زیاتر لە 80٪ی دانیشتووانی غەززە ئاوارە بوون. 

ماوه‌ی 83 رۆژه‌ شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل بۆسه‌ر شار و پارێزگاکانی باکور و باشوری کەرتی غەززە به‌رده‌وامه‌ شاره‌كه‌ی روبه‌ڕوی کارەساتێکی گه‌وره‌ی مرۆی و تەندروستیی كردوه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش شەڕەکە، لە سەرەتای ساڵی 2023 تاوەکو رۆژێک پێش هێرشەکەی حەماس، 34 فەلەستینی لە کەرتی غەززە و 199 دیکەیان لە کەرتی رۆژئاوا بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کوژرابوون. لە هەمان ئەو ماوەیەدا چوار ئیسرائیلی بە دەستی فەلەستینییەکان کوژرابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار