میدیای عەرەبی: بۆردومانەکەی دوێنێی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ژمارەیەك سەركردەی سوپای پاسدارانی كوشتووە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیاى عه‌ره‌بى زانیاریى گرنگى ئاشكراكردوه له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى دیمهشقى پایته‌ختى سوریا‌و ئه‌وه‌ى بڵاوكردۆته‌وه كه وهفدێكى باڵاى سه‌ربازیى سوپاى پاسداران كراوه‌ته ئامانج.
شەوی پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل بەموشەک، چەند ناوچەیەکی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریای کردە ئامانج، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سوریا ڕایگه‌یاند، لەڕێگەی سیستمی بەرگرییەوە، ژمارەیەک لەو موشەکانەی تێکشکاندوە، به‌ڵام باس له‌وه‌ده‌كرێت وهفدێكى باڵاى ئێرانیى كراوه‌ته ئامانج.
لای خۆیەوە كەناڵی حەدەس ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی کوژراوانی فەرماندەکانی هێڵی پێشەوە گەیشتووەتە 11 کەس و فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ناوی “نەورەت ڕەشید” بە سەختی بریندار بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم هێرشانە توندترین هێرشن بۆ سەر سوپای پاسدارانی ئێران و ڕەنگە لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی سەختر بێت. بەئامانجگرتنەکەش لەکاتی پێشوازیکردن بووە لە شاندێکی باڵای ئێران، بەبێ ئەوەی ئەو زیانانەی بەر ئەندامانی شاندەکە کەوتووە بە تەواوی بزاندرێت.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری ململانێکانی ناو سوریا دەکات وتی، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقییان کردوەتە ئامانج‌و ڕۆژنامەی ئەل وەتەن-یش سه‌باره‌ت به‌گه‌شته‌كانى ئه‌و شه‌وه نوسیویهتى:"ئەو گەشتە ئاسمانییانەی کە بڕیاربوو بگەنە فڕۆکەخانەکە له(لازقییەو حەلەب)ه‌وه بون، به‌وپێیه‌ش ئه‌و وهفدهى وه‌فده باڵا سه‌ربازیه‌كه‌ى ئێران چاوه‌ڕێیان بون، له‌و دوو شاره‌ى سوریاوه ده‌چونه دیمه‌شق".
ئیسرائیل چەندینجار ڕایگەیاندوە، لەهێرشەکانیاندا بۆ سەر سوریا، ئەو پێگانە دەکەنە ئامانج کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران بەکاردەهێندرێنو چەکیان تێدا کۆگاکردوە.
هەر ئەمڕۆش وەزارەتی دەرەوەی سوریا نامەیەکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و سەركۆنەی هێرشە دووبارەبووەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی سوریاكرد، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردوو ڕوویانداوە.
جێگەیباسە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، ئیسرائیل 73 هێرشی ئاسمانی كردوه‌ته‌سه‌ر 127 ئامانج لەناوخۆی سوریادا کە به‌هۆیانه‌وه کوژرانی 110 کەسى لێكه‌وتۆته‌وه کە زۆربەیان سەربازی سوریاییو چەکداری گروپە میلیشیاکانی نزیک لەئێران بون‌و 117ی دیکەشی بریندارکردوە.