ئەمریكا لەرۆژئاوای كوردستان تۆڵە لەگروپە چەكدارەكان دەكاتەوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمریكا لەوەڵامی هێرشكردنە سەر بنكەی هێزەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومانی پێگەكانی گروپەی چەكدارییەكانی نزیك لە ئێرانی لەسوریا كردو بەهۆیەوە 20 چەكدار كوژراون و بریندار بوون.
شەوی رابردوو جارێكی دیكە بە درۆن و موشەك هێرشكرایەسەر بنكەی هێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی رمێلانی ڕۆژئاوای كوردستان و دوای هێرشەكەش هێزەكانی لەڕێی بۆردومانی ئاسمانییەوە وەڵامی هێرشەكانیان دایەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەمە 30-12-2023، هێزەكانی ئەمریكا لەڕێی هێرشی ئاسمانییەوە 9 جار لەشاری ئەلبوكەمالی سنوری نێوان سوریاو عێراق پێگەكانی گروپە چەكدارییەكانی نزیك لەئێرانیان بۆردومان كردوە.
"لەئەنجامی بۆردمانەكەی هێزەكانی ئەمریكادا 20 چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و بریندار بوون" روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ وای وت.