ڕێكخراوی هەنگاو: ئێران كۆڵبەرێكی كوردی كوشت كە خاوەنی منداڵێكی نۆ ساڵە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەوتەی ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ لەرۆژهەڵاتی كوردستان، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری «هەنگەژاڵ» ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە: ڕۆژی شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٣٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٣) ئەحمەد سادقی خەڵکی گوندی «قەبەغڵو» ی سەر بە شاری سەقز لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژرا.
وەك ئەو ڕێكخراوە دەڵێت: ئەحمەد سادقی تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار و باوکی منداڵێکی نۆ ساڵانە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە هەژدەیەمین کۆڵبەرە کە لە سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.
بابهتی پهیوهندیدار
