مامۆستایانی ناڕازی: چاوه‌ڕوانین به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و دواتر بڕیار له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان دەدەین
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و مەرجی كردنەوەی دەرگای خوێندنگاكانیان ڕاگەیاند و وتیان ئەو كاتەی بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانیان پێداین و چارەسەریان كرد بایكۆت دەشكێنین و دەرگای خوێندنگاكان دەكەینەوە.
مامۆستایانی ناڕازی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سودان خسته‌ڕو، رایانگه‌یاند، دوێنێ به ئه‌مانه‌ته‌وه داواكاری ره‌وای مامۆستایان و موچه‌خۆرانیان گه‌یاندوه‌ته محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و "سودانی دڵنیایكردین كه هه‌مو داواكاریه‌كانمان ره‌وان و به‌گوێره‌ی خشته‌سه‌كی زه‌مه‌نی هه‌مویان جێبه‌جێ ده‌كات".
دوێنێ، نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبوونەوە، هاوكات ڕایانگەیاند، سوودانی پاڵپشتی داواكارییەكانی كردوون و وتوویەتی بە یەكچاو تەماشای تەواوی مووچەخۆرانی عێراق دەكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتوه، "تا به‌دیهێنانی دوایین داواكاریه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و زۆر به گه‌شبینییه‌وه له به‌ڵێنه‌كانی سودانی ده‌ڕوانن و چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانمانین تا ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تروسكاییه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و بڕیاری دروستبدرێت له‌باره‌ی چاره‌نوسی پڕۆسه‌ی خوێندن".
په‌یوه‌ست به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، مامۆستایانی ناڕازی ده‌ڵێن، "چاوه‌ڕوانین به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و دواتر بڕیار له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ده‌ین".
زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بایكۆتی مامۆستایان لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و شارۆچكەی كۆیە بەردەوامی هەیە.
