توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه دوبارە هێرشیكرده‌وە سه‌ر شارى قامیشلۆ
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر توركیا له‌ڕێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشیكرده‌سه‌ر شارى قامیشلۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و فه‌رمانگه‌ى ئاوى شاره‌كه‌ى كرده ئامانج.
په‌یامنێرى ھاوڵاتی له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، پێشنیوەڕۆی ئامڕۆ كاتژمێر ١١ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆنه‌كان)ی تورکیا هێرشیانكرده‌وه‌سه‌ر شارى قامیشلۆ له‌ڕۆژئاوای کوردستان.
وتیشى:"هێرشه درۆنیه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى توركیا فه‌رمانگه‌ى ئاوى شاره‌كه‌ى كرده ئامانج‌و به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانیش له‌و هێرشه‌ى تورکیادا دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربون".
له‌م مانگه‌دا توركیا ژماره‌یه‌ك هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان زۆربه‌ى هێرشه‌كانیش دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه‌كانى له‌و به‌شه‌ى كوردستان كردوه‌ته ئامانج‌و زۆربه‌ى هێرشه‌كانیش بۆسه‌ر شارى قامیشلۆ بوه
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
