٢٥ تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی سـلێمـانی لەشـەوی سـەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەندروستی سلێمانی شوێن و ژمارەی ئەو تیمانەی بڵاوکردەوە کە لە شەوی سەری ساڵدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ سەری ساڵی نوێ ٢٥ تیمیان لە شوێنە جیاجیاکانی شاری سلێمانی ئامادە دەبن لە ئەگەری ڕودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوە
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن .
هاوکات لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و هەروەها( ۱۱ )تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (۱۲۲) لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
جگە لەمەش لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە( ۱۲۲)....
