هاوڵاتی ئاماری هێرشەكانی توركیا و ئێران لەساڵی 2023 دا بڵاودەكاتەوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ناوچەیەكی سنووری چەمچەماڵ سەر بەپارێزگای سلێمانی لەهەرێمی كوردستان بۆردوومان كرا، تائێستا زیانە گیانی و ماددیەكانی نەزانراون، ئەمەش شەشەم بۆردوومانە لەماوەی پێنج ڕۆژدا، هاوڵاتیش ئاماری هێرشەكانی توركیا و ئێران لەماوەی ساڵی 2023 دا بڵاودەكاتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر هەشت و 15 خولەك، گوندی چنارتووی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بۆردوومان كرا، تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەكانی ئەو هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەزانراوە و لایەنە ئەمنییەکانیش هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردوەتەوە.
چوار ڕۆژلەمەوبەر زیاتر لە پێنج جار ئەو سنوورە لە لایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیاوە بۆردوومان كرا، هەر هەمان ڕۆژیش توركیا سنووری پێنجوێنی بۆردوومانكرد، هاوكات بەردەوامە لەبۆردومانكردنی سنووری بادینان.
هەرچەندە هیچ دەزگایەكی فەرمی هەرێمی كوردستان ئاماری هێرشەكانی توركیا و ئێرانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو بەدواداچوونەی هاوڵاتی ئەنجامیداوە، لەساڵی 2023 دا توركیا زیاتر لە 110 هێرشی لەڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و درۆنەوە كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و ئێرانیش لەڕێگەی بۆردوومان و درۆنەوە زیاتر لە 50 هێرشی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان كە بەشێكیان بۆ سەر حزبەكانی ڕۆژژهەڵات بوون لەهەرێمی كوردستان كە بەهۆیانەوە زیاتر لە 30 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.
تەنها لە 17 ی تشرینی یەكەمی 2023 ەوە  ئەو گرووپە چەکدارە شیعانەی عێراق کە نزیکن لە ئێران و ناویان لەخۆیان ناوە "موقاوەمەی ئیسلامی"  27 هێرشان لەڕێگەی درۆنەوە کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەگەڵ چەند بارەبوونەوەی ئەو هێرشانە سیستەمی بەرگری ئەمریكا و هێزی ئاسمانی عێراقیش نەیانتوانیوە ڕێگری بكەن، كاردانەوەش لەسەر هێرشەكان تەنها لەئیدانەكردندا ماونەتەوە و هەڵوێستی جددی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نیشان نادرێت.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار