بەریتانیا تاوتوێی هێرشی ئاسمانی دەکات دژی حووسییەکان

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی کەشتییە بازرگانییەکانیان لە لایەن حوسییەکانەوە کرایە ئامانج وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تاوتوێکی ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان تاوتوێ دەکەن.

گرێنت شێپس، ئەمڕۆ دووشەممە ١ کانوونی دووهەم بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە رۆژنامەی بەریتانیایی تێلگراف وتی :" حووسییەکان نابێ گومانیان لەوەدا ببێت ئێمە خۆمان بە بەرپرس ئەزانین وەڵامی ئەو هێرش و کردەوە نایاساییانەیان ئەدەینەوە".

وەزیری بەرگری بەریتانیا بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی کەشتی جەنگی (ئێم ئێچ ئێس دایامۆند) لە کۆتاییەکانی کانوونی یەکەمدا ، رایگەیاند ئەم کەشتییە توانیویەتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی حووسیەکان بخاتە خوارەوە. هەروەها رایگەیاند :" سوورین لەسەر ئەوەی هەنگاوی راستەوخۆ بنێین  دژبەو هەڕەشانەی لەسەر ئازادی بازرگانی هەیە".

وتەکانی وەزیری بەرگری بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەو وڵاتە رۆژی یەکشەممە ٣١ی کانوونی یەکەم رایگەیاند چەن بەلەمێکی حووسییەکان کە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر کەشتییەکی بازرگانی دانمارکی ( مێرسک- هانگژۆ٩) نوقم کراون و لانیکەم ١٠ کەس لە ئەندامانی  حووسییەکان کوژراون.

تێلگراف باس لەوە ئەکات بەریتانیا و ئەمریکا خەریکی داڕشتنی راگەیاندنێکی هاوبەشن وەک دوایین هەڕەشە لە حووسییەکان.

هەرچەند گومان ناکرێت ئەم راگەیاندنە بە واتای دەستپێکی هێرشی سەربازی بێت دژی حووسییەکان، بەڵام وەزیری بەرگری بەریتانیا ئەڵێت :" ئەگەر حووسییەکان بەردەوام بن لە هەڕەشەکانیان دژ بە کەسەکان و بازرگانی دەریایی، ناچار ئەبین هەنگاوی پێویست هەڵبگرین دژی حووسییەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار