ساڵی نوێ و هیواخواستن
11 مانگ لەمەوپێش
هەموو ئازادین كە هیوا خواست بین بۆ ساڵی نوێ، روانینێك بۆ بەیان نامەی هێزە سیاسیەكان بۆ ساڵی نۆێ، ئەمان خاتە بەردەم حەپەسان!!!
ئەو لایەنە سیاسیانەی كە دەسەڵاتی حوكم رانیان بەدەستەوەیە، وەك زۆرینەی تاكەكان هیوا خوازیان هەیە؟؟؟
ئەوان بڕیار دەرن، ئەوان ئەبیت خاوەن پلان بن بۆ چارەسەری گرفتەكان، زۆر ئاسایی هیوا ئەخوازن ، بێ ئەوەی بڵین ساڵی نوێ پلانمان هەیەكە كێشەی موچەو بژێویی ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازیك چارەسەر ئەكەین !!!
ئەوان گرفتی كارەبای ووڵات وەك خۆی ئەهیڵنەوە بێ ئەوەی پلانی گشتگیر دانێن بۆ چارەسەری ؟؟؟
باس لە چ قەیرانێك بكەین ؟؟؟
بەیان نامەكانیان تەنیا هیوا خواستنە !!
ئەو لایەنانەی تریش كە بەشدارن لە حكومەتدا بەهەمان شێوە هیوا خواستن كە گرفتەكان چارەسەر بێت، بێ ئەوەی خشتەیەكی زەمەنی دانێن وە گەر ئەو پلانە جێبەجێ نەكرێت هەڵوێستیان ئەبێت؟؟؟
راستگۆترین هیواخواستی ساڵی نوێ ئەمانەن:
ئەو مامۆستا بەڕێزانان كە داوای مافی رەوای خۆیان ئەكەن !!!
ئەو فەرمانبەرە ئەزیزانەن كە هەوڵیانە موچەی خۆیان لەكاتی خۆیاندا وەرگرن؟؟
ئەو دەرچووی زانكۆیانەن كە عەوداڵی كاركردنن جا لە كاری حكومی بێت یان كەرتی تایبەت!!!
ئەو خانەنشینانە بەڕێزانەن كە بە حورمەتەو مافی خۆیان وەرگرن !!
ئەو پێشمەرگە دێرێنانەن كە كۆنوی خەبات بوون و سەرتۆپكی هەڵویست بوون!!
ئەو واریسی شەهیدانەن كە پارێزەری بۆتەی ووڵات و نەتەوە بوون !
ئەو و ئەوی ترو زۆری تر هیواكانیان جوانن
ناكرێت هیوای دەسەڵات وەك هیوای تاكێكی قوربانی ووڵات بێت !
ناكرێت ساڵ بەڕێ كەین و باڵای قەیرانەكان زیاتر بەرز بێت!
ناكرێت رۆژ بە رۆژ ساڵ بڕوات و هەر گرفت زیابێت و رێگە چارە وون بێت.