دهستورهكهی ڕۆژئاڤا -خاڵی لاوازو خاڵی بههێزی
11 مانگ لەمەوپێش
كۆتایی ساڵی 2023 دەستورێك دەرچوو لە رۆژئاڤای كوردستان (كوردستانی سوریا) پڕە لە بوێری و خاڵی جوان، بەتایبەتی جورئەتی (كۆنفیدراڵی)، بوێریەكی تر ئەوەیە كە دەسەڵاتۆكەكەی خۆمانی هەرێم 33 ساڵە حوكم دەكەن جورئەتیان نیە دەستورێك دابنێن، جێی دەست خۆشی و پاڵپشتیكردنە... بەڵام ئەو تێبینیە بچوكەشمان هەیە :
زۆر باسی ئاینی تر كراوە، بەڵام باسی ئاینی ئیسلام نەكراوە، سوێندەكە لەمادەی (10) هاتوە بەخودای گەورە، ئەوە باشە هەرچەندە، بەقورئان نەهاتوە، ئیتر وەك دەستورەكانی كۆریای سەرووو ڤێتنام و لاوس ناوی ئاین نەهاتوە، دەبوایە لە (باب 3- النڤام المجتمعی) پەنا بۆ ئایین ببردابایە، خۆ لەمادەی 41 تایبەت كراوە بەپەرەپێدانی ئاینی ئێزیدی (ئەوەش زۆر باشە)، بەلام دەبوایە ئەوەندە ڕەزیل نەبوونایە مادەیەكیشتان لە بۆ ئاینی كوردان كە( 92%ی موسولمَانن) دیاری بكردایە ، یان لەمادەی (107- مجلس الادیان والمعتقدات) واتان داڕشتوە دەڵێی دەستورەكەی فرنسای دوای شۆڕشە0.
ئایا دەزانن لە ئێستادا هەمو ووڵاتانی ئەوروپاو جیهان ئەو جۆرە دەستورەی ئێوە نوسیوتانە تەجاوزیان كردوەو مادەی تایبەتی بە ئاینیان تۆمار كردوە، بەشێك لەدەستورەكانیشیان بەناوی (اللە) دەستی پێكردوە، لەوانە:(دەستوری ئوسترالیاو ئەلمَانیاو ئۆكرانیاو ئەرجەنتین و ئەكوادۆر و بپیرۆ و هندو پاراگوای و پۆلەنداو پۆلیڤیاو خوارووی ئەفریقاو سویسراو گانا و فنزویلاو كوستاریكاو كۆلۆمبیاو هندۆراس).
بەشێكی تر لەمادەكانی ناوەوە ناوی خوداو ئاینیان هێناوە، لەوانە : ئەلمَانیا مادەی(56) ,ئیتالیا مادەی (دانیمارك مادەی (67)، یونان هەردوو مادەی (1)و (47)، نەرویج: مادەی (16)، شیلی مادەی (19)، هند مادەی(60)، كۆلۆمپیا مادەی (54) و(192), سوید مادە(4)، ، كورسیكا: مادە(66)، سلفادور: مادە(12)، اسبانیا: مادە(16)، برتغال: مادە(41)، باركوای: مادە(3)، ئەرجنتین: مادە(2)و(97)،...
ئەو دەستورەی رۆژئاڤا لە هیچ دەستورێكی ناوچەكەو جیهانی ئیسلامی و ئەوروپاش ناكا سەبارەت بەخۆ دوور گرتن لە ئاین، ئیتر چیتر ڕەوشەنبیرانی كورد گلەیی لە ئاین مەكەن و مەڵێن (هەمو میلەتانی ناوچەكە سودیان لە ئاین وەرگرتوەو بەكاریان هێناوە بۆ خۆیان، تەنها كورد سودی وەرنەگرتوە)، ئەوەتا سەركردایەتی كورد خۆی نایەوێ ئەو سودە ببینی و پەنەرتی دەداتە داگیركەران گۆلی لێبكەن .
بەهیواین ئەو دەستورەی ڕۆژئاڤا ببێتە سەرەتای سەربەخۆیی هەمو كوردستان و بەو هیوایەشین ئەو تێبینیانە بەهەند وەرگرن و هەندێ مادەی هەموار بكەنەوە بە ئاڕستەیەی دیاریمان كرد، بەو بۆنەیەش داوا لە ئاینداران دەكەین هەروەك چۆن لە دژی ستەمی ئیسرائیل جوان وەستانەوە ئاواش لەدژی ستەمی توركیا بوەستنەوە.