دەیان بڕوانامەی ساختە لەفەرمانگە حكومیەكاندا ئاشكرا دەكرێن

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشكرایكرد توانیویانە زیاتر لە 400 بڕوانامەی ساختە لەفەرمانگەكاندا ئاشكرا بكەن.
ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردە عێراق ئەمڕۆ 2-1-2024 لەبارەی ئاشكراكردنی بڕوانامەی ساختە لەفەرمانگە حكومەییەكاندا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت "لەساڵی 2023دا توانیومانە 450 بڕوانامەی ساختە لە فەرمانگە حكومییە جیاوازەكاندا ئاشكرا بكەین و لەئاشكراكردنی بڕوانامە ساختەكانی ناو فەرمەنگەكانیش بەردەوام دەبین". 
"پلانی وەزارەتەكەمان بۆ كۆتایی هێنان بەبڕوانامە ساختەكان بەردەوام دەبێت و درێغی ناكەین لە دوورخستنەوەی كەسانی ساختەكار لە فەرمانگە حكومییەكاندا" وەزیری پەروەردەی عێراق وای وت. 
وەزیری پەروەردەی عێراق داواش لەو لایەنە حكومیانە دەكات كە سكاڵای یاسایی لە سەر ئەو كەسانە تۆمار بكەن كە بەبڕوانامەی ساختەوە دامەزراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار