لە دوای وتەکەی حەسەن نەسروڵا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی حەسەن نەسروڵای سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە وتەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند : "تاوانی کووشتنی ساڵح عاروری بە ئاسانی بەسەر ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە تێناپەرێت"، ئیسرائیل دوبارە هێرشی کردەوە سەر لوبنان.

بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکەدا رایگەیاندووە، لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ماڵێک لە شاری ناقورە لە باشووری لوبنان، چوار چەکدارییان کوژراوە، کە یەکێکیان بەرپرسی حزبە لە ناقورە بەناوی "حوسێن یەزبەک".

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژى سێشەممە لە تەقینەوەیەکدا لە بەیروتى پایتەختى لوبنان ساڵح عارورى جێگرى سەرۆکى مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەى حەمماس و دوو بەرپرسى دیکەى کەتیبەکانى قەسام کوژران وحەسەن نەسروڵای سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنانی لە وتەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند : "تاوانی کووشتنی ساڵح عاروری بە ئاسانی بەسەر ئەنجامدەرانی ئەو کردەوەیە تێناپەرێت و ئەو لایەنەی  بە نیاز بێت جەنگمان لەگەڵدا بکات و پەلامارمان بدات ، ئەوا جگە لە پەشیمانی هیچی تری بۆ نامێنێتەوە".

لە لایەکی دیکەوە ،  به‌رپرسێكی ئیسرائیلی  به‌ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە بەرەی باکوور لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی ئامادەن.

لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حزبوڵای لوبنانی و ئیسرائیل لەسەر سنووری لوبنان چەندین جار یەکتریان بۆردومان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار