بزووتنەوەی نوجەبا کوژرانی حاجی ئەبو تەقوای پشتڕاستکردەوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی بزووتنەوەی نوجەبای سەر حەشدی شەعبی کردە ئامانج و بەهۆیەوە "دوو سەرکردە" کوژران.
سەرچاوە ئەمنییەکان له بهغدای پایتهخت ئەمڕۆ پێنجشەممە رایانگهیاند، "موشەکێک بارەگایەکی ئەمنی سەر بە بزوتنەوەی نوجەبای لە شەقامی فەڵەستین لە بەغدای پایتەخت کردە ئامانج، و كوژرانی دو سەرکردەی باڵای لیوای 12ی نوجەبای سهر به حهشدی شهعبی و برینداربونی شهش چهكدار لە بۆردومانەکەدا پشتگڕاستكراوهتهوه".
هاوکات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشتێنەی بەغدا-ی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی ئەبو تەقوا سەعیدی جێگری ئۆپەراسیۆنەکانی پشتێنەی بەغدای حەشدی شەعبی راگەیاند و دەڵێت، بەهۆی بەهۆی هێرشێکی ئەمریکاوە بووە. بەبێ ئەوەی جۆری هێرشەکە دیاری بکات.
دەزگا ئەمنییەکان شوێنی روداوەکەیان گەمارۆداوە و دەنگی ئەمبولانسەکانیش بیستراوە، کە بەپەلە دەچنە شوێنی بۆردومانەکە له بەغدای پایتهخت.