(الجریدة)ى كوەیتی: سەرۆك كۆماری ئێران لە تەقینەوەکەی کرمان بە رێككەوت رزگاری بووە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی (الجریدة)ى كوەیتی بڵاوى کردۆتەوە، لە تەقینەوەكانی دوێنێی پارێزگای كرمانی ئێران كە بەهۆیەوە نزیكەی ٤٠٠ كوژران و برینداربوون، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بە رێككەوت رزگاری بووە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی بووە، كاتێك تەقینەوەكان لەسەر رێگای گۆڕستانی شەهیدان، لە پارێزگای كرمان رویداوەو بە رێككەوت بەرنەكەوتون.

ئەوەشى خستۆ تە ڕوو، رەئیسی و قائانی پێكەوە چوونەتە ئۆتۆمبیلێكەوە، كە پێشتر بڕیاریان لێنەداوەو بەرێككەوت بووە لەكاتی رۆیشتنیان بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمی یادی چوارساڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی.

بەپێى ڕۆژنامەکە، ئۆتۆمبیلی دووەم كە بڕیاربووە رەئیسی تیادابێت, دراوەتە دەست پاسەوانەكان و لەیەكێك لە تەقینەوەكاندا بەركەوتووەو بەوهۆیەوە (٣)یان لە پاسەوانەكانی رەئیسی كوژراون و دەزگا ئەمنیەكان فەرمانیان كردووە بێدەنگی لەپرسەكە بكرێت.

ئەو میدیا کوەیتیە دەشڵێت، رەئیسی كە بڕیاربووە لەو یادەدا وتارێك لە كرمان پێشكەش بكات, دوای تەقینەوەكان وتی: تۆڵەسەندنەوە لەو هێرشە تیرۆرستیە كرمان كارێكی حەتمی و یەكلابوەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار