عێراق به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی به‌غداد ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگه‌یاند، لە هێرشێکی ئاشکرا و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و ئاسایشی عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردەوەیەکی ئەنجامدا کە جیاوازنەبو لە کردەوە تیرۆریستییەکان و یەکێک لە بارەگا ئەمنییەکانی بەغدای پایتەختی کردە ئامانج

 یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەرپرسیارێتیی هێرشەکە دەخاتە ئەستۆی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و دەڵێت، کاریگەری دەبێت لەسەر لێکتێگەیشتنی نێوانیان، ده‌شڵێت، "ئێمە ئەم روداوه‌ به‌ هێرشێکی مەترسیدار بۆ سەر عێراق دەزانین و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار دەزانن لەو هێرشە بێ پاساو و ئیستفزازییە بۆ سەر دەزگایەکی ئەمنی عێراقی کە بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی له‌لایه‌ن فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێیدراوە کاردەکات، كه‌ به‌وه‌ش هەمو لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هێزە چەکدارەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێکدەدات.

وتەبێژەکەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ژمارەی تەواوی قوربانییەکانی بەفەرمی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێ "بەئامانجکردنەکە قوربانیی لێکەوتووەتەوە."

جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی لاواز ده‌كات.


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بنكه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غداد بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش چه‌كدار بریندار بون و دو فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌كه‌ش كوژران.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار