پەروەردەی کەرکوک هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە قوتابخانەکاندا قەدەغەکرد
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێى بڕیارێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتى پەروەردەى کەرکوکەوە دەرچوە، هەڵکردنى هەر ئاڵایەک لەنێویاندا ئاڵاى کوردستان (جگە لە ئاڵاى عێراق) لەسەر قوتابخانە و خوێندنگەکان قەدەغەکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک نوسراوێکی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکانی کوردی و تورکمانی و سریانی و عەرەبی کردووە کە واژووی مەنسور مزری مەلوم بەڕیوەبەری پەروەردەی کەرکوکی پێوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ یاسایەک نییە پاڵپشتی هەڵکردنی هیچ ئاڵایەکی دیکە بکات جگە لە ئاڵای عێراق.
ئەوەش باسکراوە کە هەر پەروەردەیەک لە بڕیارەکە لابدات روبەروى سزاى یاسایی دەبێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار