داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی كرمانی ئێران دەگرێتە ئەستۆ

11 مانگ لەمەوپێش



رۆژێك دوای رودوای تەقینەوەكەی كرمان، لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، داعش لە پەیامێكدا بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی كرمانی گرتە ئەستۆ.
لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ 4-1-2024 لەكەناڵەكانی تایبەت بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە تێلگرام بڵاوكرایەوە، باسیان لەوەكردوە تەقینەوەكانی رۆژی چوارشەممە 3-1-2024 لەلایەن دوو خۆكوژەوە ئەنجام دراون.
داعش لە پەیامەكەیدا وتویەتی "عومەر ئەلموەحدو سەیفوڵڵا موجاهید" چونەتە ناو ئاپۆڕای گەورەی شیعەكان لەنزیك گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری كرمان و پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكانیان تەقاندەوەو بوون بەهۆی كوژران و بریندار بوونی 300 هاوڵاتی شیعە".
داعش پێشتریش بەرپرسایەتی كۆمەڵێك كردەوەی تیرۆریستی لە ئێران گرتبوە ئەستۆ، لەوانە تەقاندنەوەی مەزارگەی "شاهچراغ" لە شیراز. 
قاسم سولەیمانی لەنامەیەكدا بۆ عەلی خامنەیی، كۆتایی دەسەڵاتی داعشی راگەیاندو وەك سەركەوتنێكی گەورەو چارەنووسساز ناوی بردو پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنەی لەخەڵكی ئێران، عیراق و سوریا كرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار