ئەندامێكی مامۆستایانی ناڕازی: نزیكبوینەتەوە لەخاڵی كۆتای هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ

یەک ساڵ لەمەوپێش



ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند دەبێت چاوەڕێی شكستی وەرزی دووەمی خوێندن بكرێت و ئۆباڵەكەشی دەكەوێتە  ئەستۆی حكومەت و لەخاڵی كۆتای هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵیش نزیكبوینەتەوە.
دڵشاد میرانی، ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی داكۆكیكار لەمامۆستایانی ناڕازی بە هاوڵاتی وت" ئەو بەڵێنە زارەكیانەی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە حكومەتی هەرێم چەند خاڵێك بۆ مامۆستایانی جێبەجێ دەكات، پێمانوایە هیچ بنەمایەكی نیەو بەو بەڵێنانەش ناگەڕێینەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن".
وتیشی"هیچ بڕوایەكمان بەحكومەتی هەرێم نەماوەو بەڵێنە زارەكییەكەشی بەهیچ شێوەیەك باسی مووچەی تێدا نیە كە 30 رۆژ جارێك بدرێت، هەروەها چارەنوسی موچەكانی رابردوی تێدا نیە، دەبێت ئەوانە یبەكلای بكرێنەوە، بۆیە بەردەوام دەبین لەبایكۆت".
"وەك محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەكۆبوونەوەكەدا لەگەڵمان باسی كرد بەپێی هەمواری پرۆژە یاسای بودجە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەخەرجی فعلی جیا دەكرێتەوەو لەململانێی نێوان هەرێم و بەغدا بەدوور دەبێت" دڵشاد میرانی وای وت.
ئەوەشی خستەڕوو" رۆژی 21ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵی لەبارەی بڕیاری راگرتنی پلە بەزكردنەوەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دوا بڕیاری خۆی دەدات و بڕیارەكەشی لەبەرژەوەندی فەرمانبەران دەبێت و حكومەتی هەرێم ئەو كەیسەش دەدۆڕێنێت".
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی دەستەی داكۆكیكار لەمامۆستایانی ناڕازی دەشڵێت"چۆن وەرزری یەكەمی خوێندن شكستی هێناوە، دەبێت چاوەڕێی شكستی وەرزی دووەمیش بكەین و ئۆباڵەكەشی دەكەوێتە  ئەستۆی حكومەت، هەژمارنەكردنی پرۆسەی ئمساڵی خوێندنیش رێكخراوی یونسكۆ دیاری دەكات و تائێستا 45%ی كارنامەی خوێندنی ئەمساڵ رۆشتوە سەفری و خاڵێكی مەترسیدارەو لەخاڵی كۆتای هەژمار نەكردنی خوێندنی ئەمساڵ نزیكین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار