مالیكی بۆ سوپا: لەئامادەباشی تەواودابن 

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لەسوپای عێراق دەكات بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەو مەترسییانەی روبەڕووی عێراق بۆتەوە لەئامادەباشی تەواودا بن.
ئەمڕۆ شەمە 6-1-2024 نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، بەبۆنەی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند"ئێوە ئەو قەڵا تۆكمەیە بوون كە توانیتان  هێزە تاریكەكان و تیرۆریستیەكان تێكبشكێنن".
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت" داواتان لێدەكەم كە لە ئامادە باشی تەواودا بن بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەو ئاڵنگارییە ئەمنیانەی كە روبەڕووی عێراق بوونەتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار