زانیاری لەبارەی تەقینەوەكە بەهێزەكەی شیرازی ئێران

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لەشاری شیرازی ئێران دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە، بەرپرسی یەكەی فریاكەوتن و قەیرانی شاری شیرازیش دەڵێت تەقینەوەكە پەیوەستە بەكەرەستەكانی فڕۆكەخانە یان خود هێزە سەربازییەكانەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنای فەرمی لە زاری غولام رەزا غولامی، بەرپرسی یەكەی فریاكەوتن و قەیران لە شاری شیراز رایگەیاند" تائێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوەو لەدوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكان ئەنجامەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین".
"ئەو دەنگۆیانەش رەتدەكەینەوە كە باس لە كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپەرێك دەكەن لەشوێنی تەقینەوەكەدا" بەرپرسەكەی یەكەی فریاكەوتن و قەیرانی شیراز وای وت.
 غولامی ئەوەشی وتووە"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، روداوەكە هیچ پەیوەندییەكی بەكەوتنە خوارەوەی فڕۆكە یا هەلیكۆپتەرەوە نییە، بەڵكو پەیوەستە بەكەرەستەكانی فڕۆكەخانە یان خود هێزە سەربازییەكانەوە".
ئەوەشی خستوەتەڕوو"تەقینەوەكە لەلایەن بەرگری سوپاوە راگەیەنراوەو رەنگە پەیوەندی بە جبەخانە یا شتێكی دیكەوە هەبێت".
لەچەند رۆژی رابردوودا دوو تەقینەوەی بەهێزی یەك لەدوای یەك لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانیدا، شاری كرمانی ئێرانی هەژاند كە لەئەنجامدا نزیكەی 100 كەس كوژران و زیاتر لە 280ی تریش بریندار بوون، رێكخراوی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكان راگەیاند. 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار