حزبوڵای لوبنان بە دەیان رۆکێت هێرشی کردە سەر ئیسرائیل

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ شەمە 6/1/2024 ، حزبوڵای لوبنان رایگەیاند کە لە وەڵامی کووشتنی ساڵح عاروری سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی حەماس لە بەیروت ، بە دەیان رۆکێت هێرشی کردۆتە سەر ئیسرائیل.

حزبوڵای لوبنانی ئەوەشی ووت ، نزیکەی 62 رۆکیتیان بەرەو بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل هاویشتووە کە بنکەی کۆنترۆڵی ئاسمانی ناچەی مرون لە باکووری ئیسرائیل یەکێک بووە لە ئامانجەکانیان .

حزبەڵای لوبنانی ئەوەشی وتووە ،ئەم هێرشانە هێرشی دیکەشی بەدوادا دێت .

لەلای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل وتی : نزیکەی 40 رۆکیت لە لوبنانەوە بەرەو ناوچەی شاخی مرون لە باکووری ئیسرائیل هاوێژراون و تا ئیستا زیانەکانی نازانرێت.

جێی ئاماژەیە ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە رێکەوتی 2/1/2024 لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لە نووسینگەی بزووتنەوەکە لە بەیروتی پایەتەختی لوبنان کوژرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار