دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵایەك دژی ناردنی 700 ملیارەكە بۆ هەرێم كۆدەبێتەوە
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگای فیدراڵی عێراق لەیەكەم كۆبوونەوەیدا لەساڵی نوێدا تاووتوێی سكاڵایەك دەكات كە پەرلەمانتارێك لەدژی پێدانی قەرزە 700 ملیارییەكە بەهەرێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران تۆماریكردوە.
بڕیارە سبەینێ دوو شەمە 8-1-2024 دادگای فیدراڵی عێراق كۆبونەوەكانی دەستپێدەكاتەوەو لەیەكەم كۆبونەوەی ساڵی نوێشدا دادگاكە تاوتوێی چەند سكاڵایەك دەكات كە یەكێكیان سكاڵایەكی مستەفا سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە دژی پێدانی قەرزە بەهەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لەدژی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تۆماریكردوە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسكاڵاكەیدا داوایكردوە دادگای فیدڕاڵی ناردنی پارە بەقەرز بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نادەستووری ناوببات.
بابهتی پهیوهندیدار