لە ماوەی 83 رۆژدا؛ ٪41 ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق بووە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا"پنتاگۆن" ئاماری هێرشەکانی سەر بنکە و هێزەکانیان لە عیراق و سووریا ئاشکرا کردو رایگەیاند، تەنها لە دوای 4 ی مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا ، واتە لەدوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغداد ، نۆ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانیان .

لەمبارەیەوە " پاتریک رایدەر" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: لە ماوەی 4ی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، 9 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان و بەگشتیش کۆی گشتی هێرشەکان 127 هێرش بووە لە ماوەی 83 رۆژدا، کە 52 هێرشیان لە عیراق ئەنجامدراون و 75 هێرشیشیان لەناو خاکی سووریاوە.

بە پێی ئەم ئامارەش ئەوا لە ٪41 ی هێرشەکان لە ناو خاکی عیراقەوە کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا و لە ٪59 لە ناو خاکی سووریاوە .

هەروەها ناوبراو لە میانەی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای قەیران و جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ، گروپ و میلیشیاکانی سەر بە ئێران ، هیرشەکانیان بە مووشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و بە تایبەتیش هیزەکانی ئەمریکا لە عیراق و سووریا چڕتر کردۆتەوە .

جێی ئاماژەیە لە 4/1/2024 دا ، هێزەکانی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر هێزەکانیان ، هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەڵەستینی بەغداد ئەنجامدا و لە ئاکامدا ژمارەیک چەکداری گروپی نوجەبای عیراقی کووژران و بریندار بوون کە لەناو کوژراوەکاندا بەرپرسێکی باڵای گروپی نەجەبای تیا بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار