ئاماری نەینەوا: رێژی هەژاری گەیشتوەتە بەرزترین ئاست

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرێوەبەرایەتی ئاماری نەینەوا رایگەیاند ڕێژەی هەژاری لە پاریزگاكە گەیشتوەتە  85% كە بەرزترین ئاستە.
نۆفل سلێمان بەڕێوەبەری ئامار پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "رێژەی هەژاری لە پارێزگای نەینەوا لەبەرزترین ئاستدایەو گەیشتوەتە 85%، بەڕێوەبەرایەتییەكەشی بەمەبەستی زانینی رێژەی تەواوی بێكاری لە پارێزگاكە لەدوای تەواوبونی قۆناغی یەكەم، دەستیكردوە بە قۆناغی دووەمی ڕووپێوی باری ئابووری و كۆمەڵایەتی پارێزگاكە".
"بەڕێوەبەرایەتییەكەی هەموو ئامادەسازییەكی بەمەبەستی سەرژمێری لە پارێزگای نەینەوا كردوەو بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەو سەرژمێرییە ئەنجام بدرێت" بەڕێوەبەری ئامار پارێزگای نەینەوا وا دەڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار