ئێران دەستبەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئەمریكادا دەگرێت 

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

هێزەكانی ئێران لە دەریای عومان دەستیان بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئەمریكادا گرت و میدیای ئێران وێنەی كاتی دەستبەسەردارگرتنەكەی بڵاوكردوەتەوە.
بەپێی هەواڵێك كە ماڵپەڕی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران بڵاویكردوەتەوە "ئەمڕۆ هێزەكانی دەریایی سوپای ئێران، پێش بەفەرمانی دادگا دەستیان بەسەر كەشتییەكی ئەمریكاییەكاندا گرتووە لە دەریای عومان".
ماڵپەڕەكە وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە ژمارەیەك هێزی سەربازی بە كۆپتەر لەسەر ئەم كەشتییە نەوتهەڵگرە دادەبەزن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو "بەپێی زانیارییەكانی پەیوەندییە گشتییەكانی هێزی دەریایی سوپا، دوای ئەوەی مانگی نیسانی رابردوو كەشتی (سوئز راجان) دەستیبەسەر نەوتی ئێراندا گرت و دزی، ئەمڕۆ ئەو كەشتییە بەناوێكی نوێ و بەناوی نیكۆلاس ST لە دەریای عومان دەستی بەسەردا گیراوە".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار