بەفربارین لەناوچەكانی هەرێم دەستپێدەكات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند لەئەمشەوەوە كاریگەری شەپۆلی باران و بەفربارین لەسەر ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت بۆ سبەینێش لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕو تەرزە هەورە بروسكەی توند رودەدات.
محەمەد كەلاری شارەزا لەبواری كەشناسی لەهەرێمی كوردستان و عێراق بڵاویكردەوە"كاریگەری شەپۆلەكە لە ئەمشەو و سبەی ڕۆژی هەینیدا زیاتر چڕ دەبێتەوەو ئەگەری بارینی باران و بەفری زیاترو ڕوودانی بروسەكەی توند هەیە لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕو تەرزە لە زۆرێك لە ناوچەكان".
رونیشیكردوەتەوە"ئەگەری بەفر زیاتر دەبێت بەتایبەت لە سبەی و درەنگانی سبەی شەوی شەممە كە ئەگەر هەیە بەشێكی لوتكەی چیاكان یەكەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت، ئەم بارودۆخەش هەتا ڕۆژی یەكشەمە و بەشێكی دووشەمە لەسەر ناوچەكانمان بەردەوامی هەبێت".
بابهتی پهیوهندیدار
