عێراق ئیدانەی هێرشکردنە سەر حوسییەکانی یەمەن دەکات
11 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كه‌ن و فراوانکردنی بازنەی بەئامانجگرتن، کێشەکان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن، بەڵکو دەبێتە هۆی فراوانبونی مەودای شەڕەکە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ریكرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه، رایگه‌یاندوه: فراوانکردنی ناوچەکانی شەڕ کێشەکان چارەسەر ناکەن، چارەسەر ئەوەیە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک بدات بۆ راگرتنی هێرش و داگیرکاری لە فەلەستین.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ بێبایەخکردنی تەواوەتی بانگەوازەکان بۆ وەستاندنی شەڕ، کە تەنانەت لەلایەن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە جەختی لەسەر دەکرایەوە، هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی داگیرکەر بەردەوام بو، لەپشتەوە ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژئاوایی وەستاون و پێداگرن لەسەر پشتیوانیکردنی شەڕی قڕکردن دژی فەلەستینییەکان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، "چارەسەر ئەوەیه کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسیارێتیەکانی خۆی جێبەجێ بکات، هەروەها بڕیارنامەیەک دەربکات بۆ وەستاندنی شەڕی شەڕانگێزانە و دڕندانە دژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە".
هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن، کوژرانی پێنج کەس و برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە، له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ش له‌لایه‌ن چین و روسیا و ئێرانه‌وه، 10 وڵات به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ركرد.
هاوكات هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئوسترالیا و به‌حره‌ین و كه‌نه‌دا و دانیمار و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و نیوزلاند و كۆریای باشوور له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزه‌كان له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركرد و ده‌ڵێن: " به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رگریكردن له گرنگرینی رێره‌وی ئاوی له جیهاندا".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا به پشتیوانیی هۆڵه‌ندا و كه‌نه‌دا و به‌حره‌ین و ئوسرالیا گورزیان له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن وه‌شاندوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رگریكردنی تاك و به‌كۆمه‌ڵ له خودی خۆمان.