پەرلەمانی عێراق سەرۆكێكی نوێ هەڵدەبژێرێت

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆبێتەوەو سێ كاندیدیش كێبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستەكە دەكەن.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2024ی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبوونەوەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە، لەوبارەیەوە موعین كازمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند"تا ئێستا لەناو ماڵی سوننە رێككەوتنی سیاسی لەسەر كاندیدێكی گشتگیر بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نەكراوە".
"مەرج نییە سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە حزبی تەقەدوم بێت كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات، هاوپەیمانی عەزم مەحمود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازكردووە و چوارچێوەی هەماهەنگیش پشتیوانی ئەو كاندیدە دەكات" موعین كازمی وا دەڵێت.
شەعلان كەریم كاندیدی حزبی تەقەدومی حەلبوسییە بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و تەڵاڵ زوبێعـیش وەك كاندیدی سەربەخۆ كێبڕكێ بەدەستهێنانی پۆستەكە دەكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار