وتەبێژی حەماس: پێدەچێت زۆربەی بارمتەکان کوژرابێتن

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەبوو عوبێدە وتەبێژی حەماس دوای چەند هەفتە دیار نەمان، دوێنێ یەکشەممە ١٤-١-٢٠٢٤ لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا دەرکەوتوو ڕایگەیاند ژمارەیەکی زۆری بارمتەکان لە هەفتەکانی رابردوودا پێدەچێت کوژرابێتن.

وتیشی، هێرشە یەک لەدوایەکەکانی ئیسرائیل هۆکاری ئەو دۆخەی بارمتەکانن و دەشڵێت ئەو بارمتانەی کە ماوەن بەردەوام مەترسیان لەسەرە.

وتەبێژەکەی حەماس لە چاوپێکەوتنەکەدا باسی لەوەشکرد کە :" هەرجۆرە وتووێژێک پێش راگرتنی هێرشی سەربازی ئیسرائیلییەکان بێ کەڵکە".

ئەم وتانەی وتەبێژی حەماس لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ڕایگەیاندووە هێشتا ١٣٦ کەس لە بارمتەکانی حەماس و هێزە هاوپەیمانەکانی حەماس هێشتا لە کەرتی غەزەدان.

لە ناو بارمتەکاندا کەسانی بەتەمەن و ژن و مناڵی تێدایە. لەوانە خاتوو شیری بی باس و دوو مناڵە ساواکەی کە هێشتا بارمتەن لای حەماس، حەماس پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەم دایک و ٢ منداڵەڵە مردوون، بەڵام ئیسرائیل هەواڵی مردنیانی  پشتڕاست نەکردۆتەوەوهەواڵی مردنیان ڕەتدەکاتەوە.

ئەبوو عوبێدە لە بەشێکیتری قسەکانیدا وتی، هێرشی رۆژی ٧-١٠-٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسرائیل وەڵامێک بووە بۆ ١٠٠ ساڵ کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی ئێمە لە لایەن داگیرکەرو هاوپەیمانەکانییەوە.

رۆژی ٧-١٠-٢٠٢٣ حەماس بە شێوەی کوتوپڕ هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و لەو هێرشەدا ١٢٠٠ کەس کوژران و ٢٤٠ کەس بە بارمتە گیران. دوای ئەم رووداوە ئیسرائیلی هێرشی بەربڵاوی خۆی بۆ سەر کەرتی غەزە دەستپێکرد و تا ئێستا نزیک بە ٢٤ هەزار کەس کوژراون کە بەشی زۆریان ژن و مناڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار