بەراورد بەساڵی رابردوو ١٨٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕؤژنامەنووسان کەمیکردووە

10 مانگ لەمەوپێش



شەنای فاتیح

بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان، ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بەساڵی ٢٠٢٢، ١٨٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کەمیکردووەو پێشێلکارییەکان لە ٤٣١ پێشێلکارییەوە بۆ ٢٤٩ پێشێلکاری دابەزیووە.

ئەمڕۆ چوارشەمە، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان لەمەڕاسیمی ساڵانەی ڕاگەیاندنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی لەهەرێمی کوردستاندا ڕایگەیاند: ساڵی ٢٠٢٣  لەهەرێمی کوردستاندا ٢٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٤٧ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراوە، ٣٧ ڕۆژنامەنووس بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەرکراون و پێنج ڕۆژنامەنووسیش بەدەر لەیاسای ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکراون.

هەر بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ، ساڵی ٢٠٢٣ بەراورد بەساڵی ٢٠٢٢، ١٨٢ حاڵەت و بەراورد بەساڵی ٢٠٢١یش ١٠٤ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کەمیکردووە.

ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لەهەرێمی کوردستاندا لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا:

ساڵی ٢٠٢١

 ٣٥٣ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٦٠ رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١٨٩حاڵەتی رێگری و جیاکاری

٨١ حاڵەتی هێرش و لێدان و سوکایەتی

٢٥ حاڵەتی دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا

٢٥ حاڵەتی زەوتکردنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی

١٣ حاڵەتی هەڕەشە

حەوت حاڵەتی شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی

حاڵەتێکی تەقەکردن لەرۆژنامەنووس

چوار حاڵەتی حکومدانی ڕۆژنامەنووس بەدەر لەیاسای کاری ڕۆژنامەنووسی

دوو حاڵەتی هەڵکوتانە سەرو داخستنی بارەگای کەناڵ

شەش حاڵەتی پڕکردنەوەی بەڵێننامە

ساڵی ٢٠٢٢

٤٣١ پێشێلکاری بەرامبەر بە ٣٠١ ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١٩٥ حاڵەتی ڕێگری

٦٤ حاڵەتی دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا

٦٨ حاڵەتی زەوتکردن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی

چوار حاڵەتی دەستگیرکردن بەبڕیاری دادگا

٤٦ حاڵەتی هێرش، هەڕەشەو سوکایەتی

٢٦ حاڵەتی لێدان و برینداربوون

حاڵەتێکی داخستنی نووسینگەی کەناڵ

شەش حاڵەتی هێرشی ئەلیکترۆنی

دوو حاڵەتی هێرشی موشەکی

١٦ حاڵەتی پڕکردنەوەی بەڵێننامە

سێ حاڵەتی هەڵکوتانە سەرماڵی ڕؤژنامەنووس

ساڵی ٢٠٢٣

٢٤٩ پێشێلکاری بەرامبەر ٢٤٧ رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی بەم شێوەیەی خوارەوە:

١٣٤ حاڵەتی ڕێگری و جیاکاری

٣٧ حاڵەتی دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا

٣٨ حاڵەتی زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی

چوار حاڵەتی هێرشی ئەلیکترۆنی

٢٧ حاڵەتی هێرش، هەڕەشەو سوکایەتی

دوو حاڵەتی شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی

پێنج حاڵەتی دەستگیرکردن بەدەر لەیاسای رۆژنامەنووسی

دوو حاڵەتی هەڵکوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووس

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار