ئێرانیش هاوشێوه‌ی ئەردۆغان‌و به‌عسه
10 مانگ لەمەوپێش
سیروان غەریب
كاتژمێره‌كانی كۆتایی شه‌وی دووشه‌ممه هه‌مووان به‌ترس و نیگه‌رانییه‌وه ته‌ماشای دیمه‌نی گڕو دوكه‌ڵی ئه‌و ڤێلایهمان ده‌كرد كه له‌نێوان پیرمام و هه‌ولێر به‌مووشه‌كی ئێرانی ده‌سوتا، هاوارو ناڵه‌ی كه‌سوكاری پێشڕه‌و دزه‌یی دیمه‌نێكی تراژیدی دووباره‌یان پێنیشانداین كه 100 ساڵه دووباره و 100 باره ده‌بێته‌وه. به‌ئامانجگرتنی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوی هۆكاره‌كه‌ی روون نییه، به‌ڵام ئه‌وه روون و ئاشكرایه ئێرانیش كه گوێكانمانی كه‌ڕ كردووه به‌گوتاری دۆستایه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌دۆست و هاوشێوه‌ی رژێمی به‌عسی سه‌دامی فاشی و توركیا‌و سوریا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێك یان گه‌یاندنی په‌یامێك باكی نییه له‌كوشتنی منداڵ و ژن و مرۆڤی كورد.
دیمه‌نی كوژرانی ئه‌و په‌پوله 11 مانگه بێ لهدیمهنهكانی خنكان و بۆردومان و جینۆسایدی گه‌لی كوردستان هیچ وێنه‌یه‌كی تر لهیادهوهریمان ناكێشێت. سوپای پاسدارانی ئێران به‌هێرشه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو وێنه‌یه‌كی تهواوكراویان پێ نیشانداین كه‌هیچ شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌لامه‌ت نییه ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاری به‌ئامانجگرتنی درابێت هه‌روه‌ها هیچ بنه‌ماڵه‌و كه‌سایه‌تی و هیچ خێزان و منداڵێكیش سه‌لامه‌ت نییه چی بوێت له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ئه‌دات، په‌یامه‌كه‌ی بارزانیش رێك وه‌ڵامی ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێران بوو «ده‌توانن بمانكوژن به‌ڵام ناتوانن ئیراده‌مان لێ بستێنن».
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێران ماوه‌یه‌كی زۆر پاڵپشتیكه‌ری هێزه كوردییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه وەکچۆن ئەردۆغان لەسەرەتادا باسی ئاشتی دەکرد لەگەڵ کورد، ئیران بۆ خه‌باتكردن دژی رژێمی به‌عس و چه‌ندین جار له‌ساتی كاره‌ساته‌كاندا ده‌رگای وڵاته‌كه‌ی بۆ كورد واڵاكردووه و به به‌رده‌وامیش كاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه كه‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه تێبگه‌یه‌نێت كه‌ئه‌و به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جیاوازه لهتوركیاو رژێمی به‌عس، به‌ڵام ئه‌و گوتاره تاماوه‌یه‌كی كه‌م بڕی كرد‌و ماوه‌یه‌كه ده‌مامكی خۆی ته‌واو هه‌ڵماڵیوه‌و وێنه راسته‌قینه‌كه‌ی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ده‌ركه‌وت كه بێجگه له‌سڕینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌لی كوردستانه هیچ ره‌نگێكی تری تیا به‌دیناكرێت.
ئه‌و په‌یامه‌ی به‌دیده‌كرێت له‌نێو گڕی مووشه‌كه‌كان و گریان و هاواری خه‌ڵكانێكی مه‌ده‌نی كه‌ڕه‌نگه به‌شێك نه‌بن له‌هیچ ململانێكی سیاسی چ جا نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ڕی زلهێزه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كه‌گه‌لی كوردستانیان 100 ساڵه به‌سه‌ردا دابه‌شكراو كه‌ته‌نها له‌رێگه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌وه رووبه‌روی كورد ده‌بنه‌وه، دواهه‌مینیان ئێرانه كه‌ده‌یه‌وێت ره‌گ و ریشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌بنه‌وه هه‌ڵكێشێت و تورکیا بۆ رۆژئاوا هەمان شت دەکات، به‌هه‌مان ئه‌و بیانووانه‌ی كه‌به‌عس ده‌یهێنایه‌وه بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد، ئیتر بۆ دوو دڵ بم له‌وه‌ی بڵێم ئێرانیش به‌رامبه‌ر به‌كورد هاوشێوه‌ی به‌عس و ئەردۆغانە بەرامبەر کورد.