وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات 

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردوە بە مەبەستی دابینكردنی خەرجی موچەكانیان تا ئەو كاتەی هەمواری بودجەی ساڵی 2024 پەسەند دەكرێت.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق كە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر كردوە رۆژی 16ی كانونی دووەمی 2024، ئاماژەی بەوەداوە بەپێی یاسای بودجەی گشتی پێویستە خەرجی و مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ مانگی كانوونی دووەم و مانگەكانی دواتر رەوانەی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی یان گەنجینەی پارێزگاكانیان بكەن تا ئەو كاتەی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان رەزامەندی لەسەر خشتەی بودجە دەدەن.
 هەر بەپێی نوسراوەكە كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، ئەو لیستە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران و سەرجەم دەرماڵەكان و پارەی لێبڕینی خانەنشینی تێدا بێت لە دوای وردبینیكردنی لەڕێگەی بەڕێوەبەری گشتی یان بەشی ژمێریاری وەزارەتەكانەوە بۆ ئەوەی لە خەرجی مانگانەی پارەكانیان پشتی پێ ببەسترێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار