سوپای ئیسرائیل: ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ حزبوڵا لەهەموو كاتەكان زیاترە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند لەئێستادا ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە سنوری باكووری ئیسرائیلەوە لە هەموو كاتەكان زیاترە.
هێترسی بالیفی سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل لە میانەی  سەردانێكیدا بۆ سەربازگەی مەشقی سەربازە یەدەكەكانی ناو سوپای ئیسرائیل لە نزیك سنووری لوبنان، ئاشكرایكرد "وڵاتەكەی بەچڕی دەستیكردووە بە ئامادەسازی لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە بەرەی باكووری ئیسرائیلەوە".
هالیفی ئەوەشی وت "نازانم جەنگەكە كەی هەڵدەگیرسێت، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم كە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە بەرەی باكوور و سنووری لوبنانەوە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا زۆر لە ماوەكانی پێشوو زیاترە".
سەبارەت بەگەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلیانەش كە لە ئەنجامی بۆردومانەكانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەكانیان هەڵهاتون  وتی "ئەو گەڕانەوەیە پێویستی بەگۆڕانكاری گەورە هەیە لە سەر سنوورەكانمان".
هەروەها سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە جەنگی نێوان سووپاكەی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی وانەو ئەزموونی زۆر فێربوون و هەڵەكانیان لە ئەگەری جەنگ لەگەڵ حزبوڵای لووبنانی دووبارە ناكەنەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار