ئەنجامدەری تاوانە قێزەونەکەی بابل لە سێدارەدرا
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دادگایەکى بابل سزاى لەسێدارەدانى بۆ ئەو ژنە دەرکرد کە کچێکى نۆ ساڵانى لەو پارێزگایە رفاند و لەدواى کوشتنى پارچە پارچەى کرد
ئەو کچە ناوى ریتاج بو، لە مانگی ئەیلولی 2023دا لەلایەن ئەو ژنەوە لە ناحیەى ئەسکەندەریەى باکوورى پارێزگای بابل رفێندرا و دواى ماوەیەک بە کوژراوى دۆزرایەوە کە جەستەیشی پارچە پارچە کرابو، وە هەروەها سوتێندرابوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەو ژنە لە کاتى لێکۆڵینەوەدا دانى بەوەدا ناوە کە کچەکەی کوشتووە، پارچە پارچەى کردووە و سووتاندویەتى تاوەکو تاوانەکەى بشارێتەوە.
تاوانبارەکە دراوسێى ماڵى ریتاج بووە، بەگوێرەى مادەى 406ـی یاسای سزادانى عێراقى سزاى لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە کە تایبەتە بە کوشتى ئەنقەست.
بابهتی پهیوهندیدار