یونیسێف: لەدوای دروستبونی شەڕەوە  نزیكەی 20 هەزار منداڵ لەغەزە لەدایكبون

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی رێكخراوی یونسێف رایگەیاند لەدوای رووداوەكانی غەزەوە نزیكەیی 20 هەزار منداڵ لەغەزە لەدایكبوون و  نزیكەی 135 هەزار منداڵیش خوار تەمەن دوو ساڵانیش بەدەست خراپی خۆراكەوە دەناڵێنن.
رێكخراوی منداڵانی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان (یونیسێف) رایگەیاند " لەدوای  رووداوەكانی 7ی تشرینی یەكەمی 2023ی غەزەوە تا ئێستا نزیكەی 20 هەزار منداڵ لە غەززەدا لەدایكبوون و پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێكاری پێویست بۆ رزگاركردنی ئەو منداڵە ساوایانە بگرێتەبەر".
لەدوای سەردانی بۆ كەرتی غەززە تێس ئەنگرام، وتەبێژی رێكخراوەكە وتی "بەشێك لە دایكان لەدۆخێكی زۆر خراپدان، جگە لەوەی لەهەشت هەفتەی رابردوودا پەرستارەكان بۆ رزگاركردنی منداڵە ساواكان  نەشتەرگەری منداڵبونیان بۆ شەش ژنی دووگیان ئەنجامداوە كە گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام تا منداڵەكانیان زیندو بوون".
پێشتریش وتەبێژەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەكرد بوو دۆخی ئێستای غەززە مەترسیدارترین شوێنە بۆ دایكان و ئەو منداڵانەی لەدایك دەبن، جگە لەوەی نزیكەی 135 هەزار منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵان بەدەست خراپی خۆراكەوە دەناڵێنن.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیلەوە لەكەرتی غەززە، تا ئێستا 24 هەزار و 762 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 61 هەزار كەسی دیكە برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار