خەڵكی زاهیدان دژی ئێران و پاكستان خۆپیشاندان دەكەن
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
راگەیاندنەكانی بەلووچ بڵاویانكردەوە لە شاری زاهیدان وەك هەینییەكانی پێشووتر خەڵك دوای نوێژ هاتوونەتە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان كردووە، چەند هەفتەبوو خۆپیشاندانەكان كەمڕەنگ ببوو، بەڵام ئەم هەفتەیە خەڵكی زاهیدان ناڕەزایەتیان دژ بە كێشەكانی نیوان ئێران و پاكستان و كوژرانی 17 هاولۆاتی بەلووچ لە هەردوو وڵات، خۆپیشاندانیان كردو دژی هەردوو وڵاتی ئێران و پاكستان دروشمیان وتەوە.
بە پێی راپۆرتی كەمپەینی چالاكانی بەلووچ، هێزە سەربازییەكانی كۆماری ئیسلامی لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە، وەك سەرجەم هەینییەكانی ساڵی رابردوو، لەدەوری مزگەوتی مەكی و شەقامەكانی نزیك ئەو مزگەوتە بەڵاوەیان كردبوو و خەڵیان دەپشكنی.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە، هاوڵاتیانی بەلووچ لە زاهیدان دوای نوێژی هەینی، بەناڕەزایەتی بە هێرشە موشەكییەكانی سوپای پاكستان و سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی بەلووچستان، دژی كۆماری ئیسلامی و پاكستان دروشمیان وتەوە.
خۆپیشاندەران دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی"، " مەرگ بۆ پاكستان" و " سوپا داعشی ئێمە تۆی"یان دەوتەوەو مووشەكبارانی بەلووچستانیان لەلایەن دوو وڵاتەوە شەرمەزار كرد.
شەوی سێ شەممە كۆماری ئسیلامی بەفڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و مووشەك هێرشی كردە سەر چەند شوێنێك لە پاكستان و رایگەیاند چەند بنكەیەكی جەیشی عەدلیان لە خاكی پاكستان لە ناو بردووە.
لە راگەیاندنێكدا گرووپی جەیشی عەدل رایانگەیاند "بەهۆی هێرشەكانی سوپای پاسدارانەوە دوو منداڵ كوژراون".
ئەمكارە بوو بەهۆی ئەوەی پاكستان باڵیۆزی خۆی لەتاران بكێشێتەوەو بە باڵیۆزی ئێران رابگەیەنێت بۆی نییە بگەڕێتەوە بۆ پاكستان لە ئێستادا.
بەرەبەیانی پێنج شەممە سوپای پاكستان وەك وەڵامدانەوە هێرشیكردە سەر چەند بنكەیەكی هێزە دژبەرەكانی خۆی لە ئێران لە سنووری بەلووچستان.
ماڵپەڕی (حال وەش) كە زانیارییەكانی سیستان و بەلووچستانی ئێران بڵاو ئەكاتەوە نووسیویەتی " زۆربەی كوژراوەكان ئەندامانی بنەماڵەی لایەنە سەربەخۆیخوازەكانی بەلووچ و دانیشتوانی گوندە سنوورییەكانن لە شاری سەراوان لانیكەم پێنج منداڵ و چوار ژن و پیاوێك كوژراون و ژن و پیاوێكیش بریندارن."