لە هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد سەربازێکی عێراقی بەسەختی برینداربوو
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌پرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه موشه‌كییه راگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه كرایه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د و بەرپرسێکی ئەمریکیش دەڵێت ژمارەیەک سەربازی عێراقی برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە(20ی کانوونی دووەمی 2024)، به 20 مووشه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت، بۆردومانكرا، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز کە لە بەرپرسێکی ئەمریکایان وەرگرتووە، بە مووشەکی بالیستی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد هێرشی کراوەتە سەر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێیە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، ژمارەیەک لە سەربازانی عێراقی بەو هێرشەی مووشەکیە بالیستیەی کراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد بەسەختی برینداربوونە.
دوا بەدوای هێرشەکەش مقاومه‌ی ئیسلامی له عێراق به‌پرسیارێتیی خۆی له‌و هێرشه موشه‌كییه راگه‌یاند و له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوای هێرشه‌كه ده‌ریكردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به گورزه موشه‌كێك هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د و به‌رده‌وامیش ده‌بن له گورزه‌كانیان بۆسه‌ر "مۆڵگه‌كانی دوژمن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، وه‌ڵامه بۆ ئه‌و "كۆمه‌ڵكوژییه"ی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی غه‌ززه ده‌یكات.
هەر لەم بارەیەوە یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بنکەی عەین ئەسەد، چەند بارەگایەکی سەربازی عێراقی لێیە لەگەڵ بوونی سەربازگەیەکی راهێنانی عێراقی لە بنکەکە و لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێوارەی رۆژی شەممە کرانەتە ئامانج.
وتیشی: موشەکەکان لە نزیک بنکەی لیوای 29ی فیرقەی حەوتی سەر بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی جەزیرە لە بنکەی عەین ئەسەد کەوتونەتە خوارەوە و سه‌ربازێكی عێراقی برینداربووە.
بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندینجار له رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج.