ئەو دوو ئەفسەرەی لە ڤیدیۆیەکدا بەشێوەیەکی "نەشیاو" ڕەفتاریان کرد دەستگیرکران

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دوو ئەفسەری عێراقی دەرکەوتون و بە شێوەی "گاڵتەکردن" یەکێکیان لەوی دیکەیان دەدات، ئەفسەرەکەی دیکەش دەگری و ڤیدیۆکەیان لە تۆڕەکۆمەڵآیەتییەکان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و لەلایەن وەزیری بەرگری عێراقەوە لە کارەکانیان ڕاگیران.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان  بڵاوبۆتەوە تیایدا  ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم بەبێ رێزگرتن لە پلەی سەربازی، لە ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی عەقید دەدات بەهۆی ئەوەی هەڵەیەکی لە چاپکردنی نووسراوێکدا کردووە.
 

موقەدەمەکە دووجار بە زللـە لە عەقیدەکە دەدات و سەرکۆنەی دەکات، لە بەرامبەردا ئەفسەرە عەقیدەکە دەست بە گریان دەکات و دەڵێت سکاڵات لێدەکەم و موقەدەمەکەش بێ منەتی خۆی نیشان دەدات و پێی دەڵێت دەچیت لەکوێ سكاڵا دەکەیت، بیکە.

دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر ڕوداوەکە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، هەردوو ئەفسەرەکە لە کارەکانیان ڕاگیراون و دەستگیر دەکرێن بەهۆی ئەوەی هەڵسوکاوتیان لەگەڵ سوپای عێراق و مێژووەکەی یەکناگرێتەوەو ناگونجێت.

وتیشی ڕەفتاری هەردوو ئەفسەرەکە منداڵانە بووە و بەگوێرەی یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت..

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار