دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنان کوژران

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ یەکشەمە سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان ئاشکرایان کرد ، دوو ئەندامی حزبوڵای لوبنانی لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک خاڵێکی پشکنینی سووپای لوبنان، لەلایەن درونێکی ئیسرائیلییەوە لە باشووری لوبنان کوژراون.

ژمارەیەک شایەتحاڵیش بە ئاژانسی رۆیتەرزیان وتووە :دوابە دوای رووداوەکە بە پەلە ئەمبوڵانس و تیمی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنەکە و تەرمی کوژراوەکانیان گواستۆتەوە.

ئەمەو هەتا ئێستا ناسنامەی کوژراوەکان ئاشکرا نەکراون .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار