لە ئێران دەنگێکی بەهێز بیسترا
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی پیشەسازیی شاری گەرمسار لە پارێزگای سمنانی ئێران، دەنگێکی بەهێز بیستراو قایمقامی گەرمساریش دەڵێت هۆکارەکەی شکاندنی دیواری دەنگی بووە لە لایەن فڕۆکەیەوە.
لە بارەی ئەو دەنگە بەهێزەی لە لایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بیستراوە رەزا خانی، قایمقامی گەرمسار بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پارێزگای سمنانی ئێران دەنگێکی بەهێز بیسترا کە بووە هۆی دروستبونی دڵەڕاوکێ و ترس.
وتیشی " هاوڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە کە هیچ جۆرە تەقینەوەیەک لە ناوچەکە ڕووی نەداوە."
باسی لەوەشکردووە کە هۆکاری دروستبونی ئەو دەنگە شکاندنی دیواری دەنگی بووە لە لایەن فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانەوە
هەرلەم بارەیەوە بێهنام بەختیاری بەرپرسی بەشی پیشەسازی و کانەکان و بازرگانی گەرمسار بە ماڵپەڕی فەرمی ئیرنای ڕاگەیاندووە، :" هێزەکانی فریا کەوتن نێردراونەتە شارۆچکە پیشەسازییەکە".
. پارێزگای سمنان دەکەوێتە باکووری ئێران و لە نزیک تاران و قووم هەڵکەوتووە.