ئێران: لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەمان دروست بووە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرەڕای پەیوەندی و هاوکاری باش لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵام لەم ناوچانەوە "هەڕەشە لە  لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کراوە".

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە میانەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەدا ڕایگەیاند: سەرەڕای پەیوەندییە باشەکانمان کە ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هەمانە، بەڵام لەوێوە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی هاووڵاتییانی وڵاتەکەمان هەبووە، ئەوەش بۆ ئێمە هێڵی سوورە.

سەبارەت بە هێرشەکەی  شەوی 15-01-2024ی  پاسداران بۆ سەر هەولێر وتی، هێرشەکەی ئێران بۆ سەربنکەی موساد لە هەولیر کارێک بوو بۆ سزادانی ئەوانەی کە هەڕەشەن لەسەر ئاسایشی ئێران هیچ کاتێک بۆ دژایەتی عێراق نەبووە 

ڕاشیگەیاند “کەوا ئەوان بوونی بنکە و کەسانی پەیوەندیدار بە موساد لە هەریمی کوردستان هەرگیز قبول ناکەن و کە دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئێران.

ناسر کەنعانی جەختی لەوەشکردەوە،کە ئێران بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی هاوبەش و لەناوبردنی تەواوی هەڕەشەکانی سەر هەردوو وڵات، جەخت لە رێککەوتنی ئەمنیی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە.

ڕێکەوتنی ئەمنی نێوان ئێران و عێراق لە 19ی ئادارى 2023،لە لایەن قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق و عەلى شەمخانی، ئەمیندارى ئەوکاتی ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران واژۆکرا و یەکێک لە خاڵەکانى، پاراستنى ناوچە سنوورییەکانى نێوان هەردوو وڵات و دوورخستنەوەى هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانە لەسەر سنوورى نێوانیان.

شەوی 15-01-2024 لە ڕێگەی 11 مووشەکەوە لە لایەن ئێرانەوە هێرشکرایە سەر هەولێر کە پێنج لەو مووشەکانە بەر ماڵی سەرمایەداری کورد پێشڕەو دزەیی کەوتن کە گیانلەدەستدانی خۆی و منداڵەکەی، لەگەڵ میوانێکی و کارگوزارێکی ماڵەکەی لێکەوتەوە، هەروەها 16 کەسیش بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار