بەرپرسێکی باڵای حزبوڵا لە کووشتن ڕزگاری بوو
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵای لوبنانی بە ئاژانسی "فرانس پێرس"ی راگەیاند ، کە لە بوردومانەکەی ڕۆژی یەکشەمە 21/1/2024 ی ئیسرائیل ئەندامێکی ئەو حزبە کوژراوە و ئامانج لە هێرشەکە کوشتنی بەرپرسێکیان بووە.
هەر سەبارەت بەم رووداوە سەرچاوەیەکی ئەمنی کە رازی نەبووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند : کە ئامانجی سەرەکی بوردومانەکە کوشتنی بەرپرسێکی باڵای حزبوڵا بووە ، بەڵام بەرنەکەوتووە و رزگاری بووە.
هەرەوەها سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بوردومانەکە ئۆتۆمبێلی یەکەمی پاسەوانەکانی بەرپرسەکەی بە ئامانج گرتووە و لە ئەنجامیشدا پاسەوانێک کوژراوە، بەڵام بەرپرسەکەی حزبوڵا و سێ کەسی دیکە کە لەناو ئۆتۆمبیلی دووەمدا بوون لە هێرشەکە رزگاریان بووە و بەرنەکەوتوون.
جێی باسە دوێنێ یەکشەمە 21/1/2024، هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل لە رێگەی فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانەوە ، ئۆتۆمبیلێکیان لە نزیک خاڵی پشکنینی سوپای لوبنانی لە باشووری لوبنان بە ئامانج گرت و تیمەکانی فریاکەوتن بە پەلە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.