گرتەیەكی ڤیدیۆیی چوار ئەفسەری باڵای سوپای عێراق دەخاتە زیندانەوە

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دادگای سەربازی سوپای عێراق لەسەر گرتەیەكی ڤیدیۆی سزای زیندانيكردن و دەركردنی بۆ چوار ئەفسەری پلە باڵای سوپا دەركرد.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەی بڵاوبووەتەوە، دادگای سەربازی یەك كە لەلایەن عەمیدی مافپەروەر سەلاحەدین جەمال ئەحمەد، سەرۆكی دادگای سەربازی یەكەوە دەرچووەو تایبەتە بە رووداوی لێدانی ئەفسەرێك بە پلەی موقەدەم لە ئەفسەرێكی هاوكاری بە پلەی عەقید، دادگاكە چوار بڕیاری بۆ چوار ئەفسەر دەركرد كە دووانیان ئەوانەن كە لەگرتە ڤیدیۆیەكەدا دەركەوتن.
هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگاكە، چوار ئەفسەرەكە پێكهاتون لەهەریەك لە (موقەدەم موحسین عەلی عەبدوڵڵا حەمەد نعێمی، عەمید كامل تەرخان عەلوان ناسر دلێمی، موقەدەم هەیسەم هانی محەممەد عەبدوڵڵا موسڵی، عەقید لەیس جەمیل حەمید عەلی شەمەری) كە سەرجەمیان لە فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی كەرخن.
سەرەتایی ئەم هەفتەیە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەوە، تێیدا ئەفسەرێك بە پلەی موقەدەم چەند زللەیەك لە ئەفسەرێكی دیكە كە پلەی عەقیدی هەیە دەدات و سوكایەتی پێدەكات، وەزارەتی بەرگریی عێراق راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، رووداوەكە لە مێژووی 103 ساڵەی سوپای عێراق ناوەشێتەوەو ئەنجومەنێكی لێكۆڵینەوەی بۆ دروستكرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار