ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی گەندەڵیەکى گەورەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاشکرا دەکات

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکرد، کە نەتەوەیەکگرتووەکان پارەیەکی زۆری لە دەوڵەتە هاوکارەکانی عێراق وەرگرتووە، کە بۆ ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی شارە ئازادکراوەکانی دوای چەتەکانى داعش هاتووە، کە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بووە و ئەو پارەش بە هەدەر دراوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانوونی دووەمی 2024، ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق تۆمەتبار کراوە بە گەندەڵی لەو وڵاتە ویەکێک لەو بەرنامانەی یووئێنی لەسەر تۆمەتبار کراوە، پەیوەست بووە بە کارێکی رێکخراوی یووئێن دی پی و تایبەت بووە بە سندووقی ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری.

جێگەیباسە ئەو بەرنامەیە ئەو رێکخراوە لە ساڵی 2015 دەستیپێکردووە و 1.5 ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن 30 وڵاتەوە پارەکەی بۆ کۆکراوەتەوە ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت بەشێکی زۆری ئەو پارانە بەهەدەر دراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، بۆ هەر گرێبەستێکیش کە لەلایەن ئەو رێکخراوەوە راگەیێندراوە، ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەسەدا 15ی بەهای گرێبەستەکانیان کردووە، لە بەرامبەردا ستافەکە، هاوکاری بەڵێندەر و بازرگانەکانیان کردووە بە سیستمە ئاڵۆزە چاودێرییەکەی یوئێندا دەرباز ببێت و گرێبەستەکان بەدەستبهێنن.

یەکێک لە بەڵێندەرەکان بەو رۆژنامەیەی راگەیاندووە، "هیچ کەس بێ پارەدان گرێبەست بەدەست ناهێنێت، لەم وڵاتە بێ پارەدان هیچ شتێکت دەستناکەوێت، نە لە حکومەت و نە لە UNDP".

هاوکات کارمەندێکی یوئێن دی پی رایگەیاندووە، مامەڵەکانی نێوان بەڵێندەران و کارمەندانی یووئێن، زیاتر بە زارەکی بووە و لەسەر کاخەز نەبووە، بۆ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نەبێت و هەندێجاریش کەسانی باڵادەستی عێراقی وەکو نێوەندگیر سوودیان لێوەرگیراوە و یەکێکیش لە کارمەندەکانی یوئێن دەڵێت، "لایەنی سێیەمیش لەو مامەڵەیەدا پشکی هەیە". 

لەبارەی ئەو تۆمەتانەشەوە، رێکخراوی یووئێن دی پی رایگەیاندووە، "رێکخراوەکە میکانیزمی تۆکمەی نێوخۆیی هەیە کە رێگریی لە هەر کارێکی گەندەڵی یان کاری نایاسایی دەکات یانیش زوو ئاشکرایان دەکات". راشیگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون بە جیدی وەردەگرێت و "هیچ لێبووردەیی نییە بەرامبەر بە بەرتیل وەرگرتن و گەندەڵی". 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار