ئه‌م قسانه له‌خزمه‌تی كێدایه؟
10 مانگ لەمەوپێش
سیروان غەریب
له‌نێو رووداوه گه‌رم و كاردانه‌وه‌كانی كاره‌ساتی مووشه‌كبارانی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی له‌شاری هه‌ولێر، چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌رنجی راكێشاوم، نه‌ك ئه‌وه‌ی پێموابێت زانیارییه‌كان راست و دروستن، به‌ڵكو راماوم له‌وه‌ی چۆن چۆنی زانیاری له‌و جۆره به‌بێ هیچ پشتڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك دێته نێو كایه‌ی میدیاوهو زۆر به‌ئاسانیش تێده‌په‌ڕن.
زانیاری یه‌كه‌م:
په‌رله‌مانتارێكی كوردی په‌رله‌مانی پێشووی عێراق بۆ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت: ئه‌و فڕۆكه ئیسرائیلیانه‌ی بۆردومانی غه‌ززه ده‌كه‌ن به‌نزینه‌كه‌یان له‌نه‌وته‌كه‌ی كوردستانه‌وه‌یه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره ئه‌م زانیارییه‌ی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا به‌كه‌ناڵێكی شیعه‌ی سه‌ر به‌ئێران دا. كه بێگومان پێدانی زانیاری له‌وجۆره له‌ساتێكی وادا به‌خواستی خۆی بێت یان نا، بههۆشیارانه بێت یان پێچه‌وانه‌كه‌ی به‌ئاگایی بێت یان نائاگایی، به‌شداریكردنه له‌فشارو پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی و میدیایی دژ به‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئازاده دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌م ئه‌زمونه بكات، ئازاده بیڕوخێنێ، به‌ڵام فریودانی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه بۆ لای به‌غداو ئێران وه‌ك فریادڕه‌س پێدانی زانیاری گوماناوی پێیان پێی ناوترێت ئازادی.
زانیاری دووه‌م:
میدیایه‌كی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كورستان هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه كه‌گوایه سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی، بافڵ تاڵه‌بانی، تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بێت له‌و هێرشه‌ی كه‌بووه هۆی كاره‌ساتی شه‌هیدبوونی پێشڕه‌و دزه‌یی گه‌وره بازرگان و منداڵه‌كه‌ی. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هێشتا گڕی مووشەکەكان خامۆشنهكرابوو له‌ڕێگه‌ی دزه پێكردنی هه‌واڵێكه‌وه كه‌گوایه یه‌كێك لهمووشەکەكان ئاراسته‌ی باره‌گایه‌كی ئه‌ژی ئه‌مین كراوه ویستی ئه‌و وێنه‌یه له‌لای خه‌ڵكی هه‌رێم دروستبكات كه یه‌كێتی له‌پشت ئه‌م هێرشهوەیە، ئه‌مه له‌كاتێكدا یه‌ك وێنه یه‌ك ڤیدیۆمان نه‌بینی بۆردومانی باره‌گا یان ماڵی ئه‌ژی ئه‌مین كرابێت، ناوبراویش هیچ لێدوان و راگهیاندكراوێكی له‌سه‌ر بۆمبارانكردنی ماڵ یان باره‌گاكه‌ی نییه .
قسه‌كه ئه‌مه‌یه ئه‌م سیاسه‌ته، ئه‌م لێدوان و زانیارییه گوماناوییه نالۆژیكیانه له‌كاتی كاره‌ساته‌كاندا دزه‌یان پێده‌كرێت یان به‌ڕاسته‌وخۆ به‌لێدوان ده‌درێت به‌میدیاكان خزمه‌ت به‌كێ ده‌كات، ئایا خزمه‌ت به‌خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات؟ ئایا خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی ماندوووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌كات؟ بێگومان نه‌خێر.
هیچ رۆژێك به‌قه‌ده‌ر ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێویستی به گووتارێكی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو نه‌بووه كه‌چی پارتی و یه‌كێتی و بێجگه لهتۆمهباركردنی یه‌ك هیچ شتێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه رۆژ به‌ڕۆژ هاوڵاتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌گڕی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌سووتێت.
گوتاری یەکڕیزیی نەتەوەیی لەمێژە گوتاری منەوەران و روناکبیرانی کوردبووە و هەر بەو داخەوە سەریان ناوەتەوە کەدیارترینیان ئەحمەدی خانیە کەدەڵێ:
ئەز روزی ئەزەل خودا وەسا کر
ئەڤ روم و عەجەم ل سەر مە راکر