عێراق بۆ ئەمریکا: وه‌ك كرده‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆردومانانه‌ ده‌كه‌ین

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ جورف نه‌سڕ و قائیم زیان به‌ سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەمریكا پێداگرە لەسەر زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق ،له‌كاتێكدا لێكتێگه‌یشتنه‌كان سه‌باره‌ت ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكاره‌كانیان هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییان ناوه‌ له‌ڕوی ڕێكخستنه‌وه‌یان له‌ ئاینده‌دا، به‌ڵام ئه‌م كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامده‌درێن ده‌بنه‌ مایه‌ی زیانگه‌یاندن به‌هه‌مو رێكه‌وتنه‌ ئه‌منیه‌كان و بواره‌كانی هاوكاری ئه‌منی هاوبه‌ش".

وتیشی، "داوا لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەین بەرپرسیارێتى خۆى جێبەجێبکات لە پاڵپشتیکردنى ئاسایش و ئارامى، هەروەها رێ بگرێت لە هەموو ئەو دەستدرێژییانە کە هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیرى عێراق".

ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ دامەزراوەی گروپی میلیشیاکانی کەتائیبی حزبوڵڵای سەر بە ئێران لە عێراق لە ( جرف سەخر و بابل و ئەنبار) وفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە هێرشەکەى سوپاى ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکەیان لە ئەنبار چەکدارێکیان بە ناوى عەلى ئەنوەر سەبیح ساعیدی کوژراوە.

هاوکات، سوپای ئەمریکا لەو بارەوە ئاشکرایکرد، لە وەڵامی هێرشەکانی گروپی میلیشیاییەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق هێرشەکانیان ئەنجامداوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار