فولکەیەک لە هانۆڤەری ئەڵمانیا بە ناوی ژینا ( مەهسا ) ئەمینیەوە ناودەنرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست هاوڵاتی گەیشتوون: رۆژی شەممە ٢٧ کانوونی دووهەمی ٢٠٢٤، کاتژمێر ١ی دوا نیوەڕۆ رێورەسمێک لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوە ئەچێت و ناوی یەکێک لە فولکەکانی ئەو شارە بە ناوی ژینا ئەمینیەوە ناودەنرێت.
شارەوانی هانۆڤەری ئەڵمانیا رایگەیاندووە ناونانی ئەم فولکەیە بە ناوی ژینا ئەمینیەوە، رێزگرتنە لە خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ئێران بەتایبەت ژنانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ و وەستانەوەیان دژی نایەکسانی.
ژینا ئەمینی کچە کوردی شاری سەقز، رۆژی ١٣ ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە بیانوونی نەگونجاوی حیجاب ، لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقی شاری تارانەوە دەستبەسەر کرا و بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانەوە کەوتە کۆماوەو رۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ گیانی لەدەستدا.
گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بوو بە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە چەند مانگ لە ئێران بەردەوامبوو و زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە.

